برنادشۆ ده‌ڵێ: نوکته بجوکترین به‌شی ئه‌ده‌به. نوکتەى تازه1.باوک –کوڕم درۆکردن خراپە، من کە هاوتەمەنى تۆ بووم قەت درۆم نەدەکرد..کوڕ –بابە ئەى لەکەیەوە درۆى دەکەى 2. خوێندنى (2003-2004) خەڵکێکى زۆر گەڕَانەوە بۆ خوێندن، قوتابییەک کە حەوت ساڵ بوو لە پۆلى یەکەمى ناوەندنى دەرنەدەچوو بە بیاوکى خۆى گووت: بابە گەڕامەوە بۆ مەکتەبى شەوێ.. لە مەولا بەرۆژ ئیشت لەگەڵ دەکەم و بەشەویش دەخوێنم؛ تاکو ناجح بم. باوکى پێی گووت: کوڕم تۆ بە نوێژى نیوەڕۆیێ ناجیح نەبووى دەتەوەێ بە تاریکە شەوێ ناجح بى؟! 3.مناڵ –دایە حەزدەکەم سوارى کەرببم.دایک –دەپیاوەکە هەندێک ئەو مناڵ’ هەڵگرە.. حەزى لێیە.. گوناهە. 4.ماڵێک لە دراوسێمان جمکێکیان هەیە.. رۆژێک لەیەکەمیانم پرسى ئەرێ گونۆکەت دەخۆم دایکت لێکتان جیا دەکاتەوە؟ ئەویش گووتى: ناوەڵڵا.. ئەوڕۆ دووجار سەرى شوشتم؛ وایزانى سەرى من و براکەمى شوشتووە 5.رۆژێک کەرکوکیەک دەچێتە سلێمانى.. دەگاتە هەر جێگایەک زمان بەدیوار دادێنێ. کابرایەکیش لێى دەپرسى: کاکە تۆ زمان بەدارو بەرد دادێنى ؟ لە وەڵامدا دەڵێ: براکەم لە گەرەکى شەکرەکە دەگەڕێم. 6.ژن بۆ دەشتەکیەک دێنن و دەڵێن باشە شەوى زاوایەتى چى لێدەکەى؟ ئەویش دەڵێ: کراسەکەى لەبەر دادەکەنم.. دەڵێن: ئێێی.. پاشان؟ ئەویش دەڵێ: پاشان دۆخینى دەرپێکەى دەردێنم و دەیکەمە بەردەقانى!! 7.مناڵ –دایە فریشتە باڵآ هەیە؟دایک –بەڵێ کوڕم باڵآ هەیە.مناڵ – ئەدى بۆ ژنە کرێچیەکەمان باڵى نییە.. خۆ باوکم هەموو جار پێى دەڵێ فریشتەکەم!دایک –ئایەڕۆۆ.. قەت وەنەبى!! 8. حاکم-بۆچى رادیۆکەت دزى؟دز –گەورەم من نەمدزى.. گوێم لێ بوو دەیگووت: بمبە لەگەڵ خۆتا.. منیش بردم.. 9. کوڕە گەنجێک دەچێتە تاقیگا فەحسى خوێنى بکات.. کچێکى جوان فەحسەکەى بۆ دەکات و دەرزیەک لەسەرى پەنجەى دەدا، بەڵام خوێنى لێ نایەت.. دووبارە دەرزییەکى تر‌ى لەسەرى پەنجەى دەدات، ئەمجارە سەرى پەنجەى سوور دەبێتەوە.. کچەکەش پەنجەى دەمژێت تاکو خوێنى لێ بێ.. کورەکەش زۆرى پێخۆش دەبێ و وادەزانێ فەحسیى میزیش وایە.. بۆیە دەڵێ: دە بەقوربانت بم فەحسێکى میزیشم بۆ بکە.. 10 دایک –کچم خوێدانەکە پڕ بکە لە خوێکچ –دایە بەخوا زۆر زەحمەتە لەم کونە وردانەوە خوێدانەکە پڕ بکرێت..11.جارێکیان کابرایەک باشى خۆى دەکات کە لە شەڕێکدا بەشدارى کردووە.. لە ناو مەجلیسەکە دەیگووت: ئااااى خوایە چ شەڕەک بوو.. زۆر خراپ شکاین.. ئەوەى کوشتیان کوشتیان ئەوەى گرتیان گایان.. لێیان پرسى ئەدى تۆ؟ ئەویش نەیزانى چى بڵێ: ها.. ها.. وەڵا منیان کوشت. 12.سێ کورد لە هەندەران دەبن .. هەر چۆنێک بێ مەنجەڵە دۆڵمەیەکیان بەدەست کەوتبوو.. دەچن لەناو باخچەیەکدا دادەنیشن و دۆڵمە ڕوودەکەن و دەکەونە سەرى بەهەردوو دەست دەخۆن پیاوێک بەلایاندا ڕەت دەبێ و خێرا مۆبایلەکەى دەکاتەوەو دەڵآ : پۆلیس .. پۆلیس .. تکایە لەفلانە باخچە سێ کەس دەیانەوێ خۆیان ئینتیحار بکەن ( خۆیان بکوژن . 13. عەرەبێک ناوى ( ڕبو على ) بوو .. سەیارەیەکى تازەى کڕى .. چوو بۆ دایەرەى مرور بۆ ئەوەى رەقەمەى بۆ دابنێن گوتى : بەڵام لەلایەکى رەقەمەکە ناویش بنوسن ..گوتین : کاکە شتى وانیە ناو لە لایەکى رەقەم نانوسرێ .. ئەویش دەڵێ : ئەدى بۆ چى بەچاوى خۆم دیتم لەلایەکى رەقەمى سەیارەیەک نوسرابوو ئەبو زەبی ناوونیشان: له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌كات کوڕێک له هه‌نده‌رانه‌وه به سه‌ردان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و سه‌گه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌باته‌وه. ڕؤژێک به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌ویش ناچار به‌جێی ئه‌هێڵێت و نایباته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی. هه‌موو ڕۆژێک کوڕه‌که ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ هه‌واڵپرسینی سه‌گه‌که. ڕۆژێک خوشکه‌که‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و پاش هه‌واڵپرسین لێی ئه‌پرسێ:
"سه‌گه‌که‌م چۆنه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا کاکه ئه‌م به‌یانییه تۆپی."
کوڕه‌که به‌م وه‌ڵامه زۆر تێک ئه‌چێت و ده‌ست ئه‌کات به گریان. پاش که‌مێک ئه‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی خوشکه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ:
"تۆ نه ئه‌بوایه به‌و کتوپڕییه ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌م پێ بڵێیت. بۆ نموونه ده‌کرا سه‌ره‌تا بڵێیت له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات پاشان بتوتایه که‌مێک ناساغه و ئه‌وجا ورده ورده و له‌سه‌رخۆ هه‌واڵه‌که‌ت پێ بوتمایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمم بۆ ئاماده بکردایه و ئه‌وه‌نده کاری تێ نه‌کردمایه."
چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت و کوڕه‌که ڕۆژێک ته‌له‌فۆن ئه‌کاته‌وه و هه‌مان خوشکی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه. پاش هه‌واڵپرسین کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی توخوا باوکم چۆنه؟" خوشکه‌که‌شی ئه‌ڵێ:
"له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات." ناوونیشان: حه‌مه‌د تهنگهستور باوکێک، به مه‌به‌ستی ئامۆژگاریکردن، هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌ی کۆ ئه‌کاته‌وه و یه‌کی سه‌رو دارێکیان ئه‌داتێ ئه‌ڵێ: "بیشکێنن!" کوڕه‌کانیش به ئاسانی هه‌ر یه‌که و داره‌که‌ی خۆی ئه‌شکێنێت. پاشان باوکیان حه‌وت داری تر به‌یه‌که‌وه ئه‌به‌ستێت ئه‌یداته ده‌ست حه‌مه‌دی کوڕی که زۆر که‌ته و چوارشانه ده‌بێت و پێی ئه‌ڵێ "بیشکێنه!" حه‌مه‌دیش هه‌ر له سلۆری ئه‌یشکێنی. باوکیان شه‌رمه‌زار ده‌بێت و ئه‌ڵێ:
"کوڕم ده‌مویست گوهکی بخۆم، به‌ڵام حه‌مه‌د لێ نه‌گه‌ڕا." ناوونیشان: دوکتۆری به‌یته‌ری پیاوێک ده‌چێته لای دکتۆرێک بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌کی بۆ قه‌ڵه‌وی و قورسی له‌شی بۆ بدۆزێته‌وه. دوکتۆره‌که پێی ئه‌ڵێ:
"ئاده‌ی به‌رنامه‌ی ژیانی له‌مه‌وبه‌رتـم بۆ باس بکه بزانم چۆن ژیاویت تا چاره‌یه‌کت بۆ بدۆزمه‌وه!"
پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا قوربان هه‌موو به‌یانییه‌ک زوو وه‌ک که‌ڵه‌شێر له خه‌و هه‌ستاوم و وه‌ک مێرووله گورج و گۆڵ چوومه‌ته سه‌رئیش و وه‌ک که‌ر تا ئێواره ئیشم کردووه..."
دوکتۆره‌که قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
"کاکی برا چاره‌ی تۆ لای من نییه، به‌ڵکو لای دوکتۆری به‌یته‌رییه." ناوونیشان: ئیجازه‌که‌ت عایدی ئێمه ئه‌بێت. پۆلیسێکی هاتووچۆ له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی کچێکدا، بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل، ده‌بینێ که کچه‌که شڵه‌ژاوه و زوو زوو ئۆتۆمبیله‌که ئه‌کوژێته‌وه به ده‌ستییه‌وه. ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی هێمنی بکاته‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"مه‌شڵه‌ژێ، زۆر ئاسانه، قاچی چه‌پت به‌رزبکه‌ره‌وه و قاچی ڕاستت داگره!"
کچه‌که‌ش که هێشتا هه‌ر شڵه‌ژاوه ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قاچم به‌رزکه‌مه‌وه چی ئه‌بێت؟"
پۆلیسه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئیجازه‌که‌ت عایدی ئێمه ئه‌بێت." ناوونیشان: خواش ناناسم. کابرایه‌ک له‌سه‌ر به‌رماڵه و نوێژ ئه‌کات. پشیله‌یه‌ک دێته سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی،
کابرا نوێژه‌که‌ی ئه‌بڕێت و هه‌تا هێزی تیایه یه‌ک شه‌ق له پشیله‌که هه‌ڵ ئه‌دات و ئه‌یکوژێت.
ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"کابرا، خۆ تۆ موسوڵمانی ئه‌و پشیله به‌سته‌زمانه‌ت بۆ کوشت؟"
کابراش به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ:
"ئافره‌ت، من له کاتی نوێژکردندا خواش ناناسم." ناوونیشان: فانۆسی سیحری کابرایه‌ک زۆر بێ لانه‌یه و له ناچاریدا بڕیار ئه‌دات له دارستانێکدا چادر هه‌ڵدا و تێیدا بژی.
له کاتی مێخ داکوتیندا بۆ چادره‌که، مێخه‌که له فانۆسێکی سیحری ئه‌گیرێ. کابرا زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێ:
"له بێلانه‌یی ڕزگارم بوو." کابرا فانۆسه‌که هه‌ڵ ئه‌گرێت و ده‌ستی پیادا ئه‌هێنێ تا دێوه‌که دێته ده‌ره‌وه و ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م فه‌رمانت به‌چییه هه‌ر ئێستا بۆت جێبه‌جێ ئه‌که‌م." کابراش ئه‌ڵێ:
"خانوویه‌کی زۆر گه‌وره و خۆشم لێره‌دا بۆ دروست بکه." دێوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"جا قوربان ئه‌گه‌ر شتی وام پێ بکرایه، خۆم چیم ئه‌کرد له‌م قۆرییه بچووکه‌دا؟" ناوونیشان: له‌خۆشیدا مردم ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌پرسێ:
"کاکه تۆ بۆ مردی؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم." پیاوی یه‌که‌م ئه‌پرسێته‌وه:
"کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا ئه‌مرێ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی بێ‌ویژدان ئه‌یان وت که گوایه داوێنپیسه. ڕۆژێک پێیان وتم که ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسه‌م گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو، ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش له خۆشی‌دا مردم."
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای موجهمیدهکهت بکردایه‌ته‌وه نه تۆ له‌خۆشیدا ئه‌مردی و نه منیش ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه." ناوونیشان: به نیازیت به تۆ بڵێم؟ ژنێک له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ده‌بێت به شه‌ڕیان. ژنه‌که جانتا ئه‌دا به شانیا و له ماڵ ئه‌چێته ده‌ره‌وه. مێرده‌که‌ی چه‌ند هاواری لێ ئه‌کات بۆ کوێ ئه‌چیت، ئه‌م هه‌ر وه‌ڵامیشی ناداته‌وه.
ژنه‌که ئه‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌که و تاکسییه‌ک ڕائه‌گرێت و سه‌رئه‌که‌وێت. شۆفێره‌که لێی ئه‌پرسێت:
"بۆ کوێ ئه‌چیت؟" ژنه‌ش به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ:
"من به مێرده‌که‌مم نه‌ووت بۆ کوێ ئه‌چم، ئێستا به نیازیت به تۆ بڵێم؟" ناوونیشان: "هه‌تیو تۆش؟" کابرایه‌ک له هه‌نده‌ران به‌دوای ئیشدا ئه‌گه‌ڕێ. له‌م گه‌ڕانه‌دا، ڕێی ئه‌که‌وێته هۆڵێکی یاری سێرک. به لێپرسراوی هۆڵه‌که ئه‌ڵێ:
"هاتووم به شوێن ئیشدا ئه‌گه‌ڕێم و ئاماده‌شم هه‌موو ئیشێک بکه‌م، قاپشتن بێت،گسکدان بێت یان هه‌ر ئیشێکی تر."
لێپرسراوه‌که ئه‌ڵێ:
"ئێمه ئیشمان زۆره و له‌و ئیشانه‌ش ئاسانتر که تۆ داوای ئه‌که‌یت."
ئه‌یبه‌نه ژووره‌وه و ئه‌یده‌نه ده‌ست ڕاهێنه‌رێکی سێرک. پێستێکی مه‌یموونی له‌به‌ر ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن فێری جموجۆڵی مه‌یموونت ئه‌که‌ین.
به ئاسانی هه‌مووی فێر ئه‌بێت. پاشان ئه‌یبه‌نه ژوورێکی تر و بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ڕائه‌گرن و فێری ئه‌که‌ن چۆن به ناو بازنه‌که‌دا باز بدات.
دوای ئه‌مه‌ش له دووری دوو مه‌تر له بازنه‌که‌وه خه‌تێک ئه‌کێشن و پێی ئه‌ڵێن:
"ڕۆژی نمایشکردنه‌که، شێرێک له‌و دیوی خه‌ته‌که دائه‌نێین و لێی ده‌ربچی ئه‌تخوات."
ماوه‌یه‌کی باش ڕاهێنان له‌سه‌ر بازدان ئه‌کات به‌بێ شێر تا وای لێ دێت به ئاسانی له‌م دیو خه‌ته‌که خۆی ئه‌گرێته‌وه. ڕۆژێک شێره‌که‌ی بۆ دێنن و پێی ئه‌ڵێن:
"ئه‌مه پرۆڤه‌ی کۆتاییه و وه‌ک نمایشه‌که وایه ئه‌بێت ئاگات له خۆت بێت تا شێره‌که نه‌تخوات." کابراش به بینینی شێره‌که زاره‌تره‌ک ئه‌بێت و زۆر ئه‌شڵه‌ژێت.
بازنه‌که‌ی بۆ ڕائه‌گرن و ئه‌ڵێن: "ئاده‌ی باز بده!"
کابرا زۆر به ترسه‌وه باز ئه‌دات و له خه‌ت ده‌رئه‌چێ و هاوار ئه‌کا:
"حاجی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ!"
شێره‌که ئه‌نه‌ڕێنێ و ئه‌ڵێ:
"هه‌تیو تۆش کوردی؟" ناوونیشان: ته‌ڕکردن مناڵێک له باوکی ئه‌پرسێت:
"بابه تۆ و دایه هه‌موو شه‌وێ نانی تیری ئه‌خۆن؟" باوکی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه:
"نه‌وه‌ڵڵا کوڕم. بۆ؟"مناڵه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ هه‌موو شه‌وێ گوێم لێیه به دایکم ئه‌ڵێیت ته‌ڕی بکه خۆشه." ناوونیشان: په‌ندی پێشینان بۆ ڕیش چوو سـمێڵیشی موجه‌فیفه کرد.
کوێر هه‌تا ئه‌مرێ به‌ته‌مای ته‌له‌فزیۆنی مله‌وه‌نه.
قسه هه‌زاره 999ی گله‌ییه.
نان بده به سه‌گ مه‌یده به تانجی.
ساڵ به ساڵ خۆزگه‌م به دۆلار.
کار نیه خوا نه‌یکا به بزن، ئه‌گه‌ر نه‌یدزن.
عاره‌قی ناو چاوانی خۆت بخۆ له فهل باشتره.
سوار بوون عه‌یبێکه و دابه‌زین ئیعتیادییه.
TNT بۆ خوێش نه‌ک بۆ ده‌روێش.
بانێکه و دوو بانگردێن.
خوا دای به هه‌رکه‌س ناڵێ چ حیزبێکی.
ئه‌و سه‌ره‌م له‌به‌ر هه‌تاو مێش نه‌کردوووه.
عاره‌قی سپی بۆ ڕۆژی جه‌ژن.
به‌ردێک له ئاسمان به‌ربێته‌وه بدا له‌سه‌ری هه‌رکه‌سێ ئه‌یشکێنێ.
قه‌ل به قه‌لی وت بۆ سپیاو ناکه‌یت.
به‌رخی نێر بۆ به‌رتیل باشه.
شه‌ڕ له ملاکه‌مه باشتره.
ناچاری سه‌رت ئه‌کا به سه‌رتاشخانه‌دا.
که‌ڵ بخۆ و که‌م بژی.
دوای کڵاوی ناو جامانه مه‌که‌وه. ناوونیشان: کۆنکا‌ن ژن و مێردێک ڕێک ئه‌که‌ون که هه‌ر کاتێک ویستیان کاری خێر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان تێنه‌گه‌ن په‌ڕله‌که‌یان ئه‌وه بێت که بڵێن:
"با بچین بۆ کۆنکا‌ن." ڕۆژێک ژنه به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"با بچین بۆ کۆنکا‌ن."
پیاوه تاقه‌تی نییه و ئه‌ڵێ:
"نا ناچین."
ژنه چه‌ند جارێک لێی دووباره ئه‌کاته‌وه به‌ڵام پیاوه هه‌ر مل نادات.
به ڕێکه‌وت ژنه له کابرا نزیک ئه‌بێته‌وه و ده‌ستی به‌ر هینهکایی ئه‌که‌وێت و ئه‌بینێ هه‌ستاوه پێی ئه‌ڵێت:
"ئه‌یه‌رۆ پیاوه‌که ئه‌و ده‌سته جوانه‌شت پێیه و ناشچیت بۆ کۆنکا‌ن؟" ناوونیشان: دووان یا سیان؟ کابرایه‌ک پاش ئه‌وه‌ی واز له خواردنه‌وه ئه‌هێنێت، ژن ئه‌هێنێت. مانگی یه‌که‌م ماڵێکی خۆش پێکه‌وه ئه‌نێت و دوو په‌یکه‌ری گه‌وره‌ی دوو پیاویش ئه‌کڕێت و ژووری نووستنه‌که‌یانی پێ ئه‌ڕازێننه‌وه. زۆر به خۆشی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. پاش مانگه‌که کابرا ده‌ست ئه‌کاته‌وه به خواردنه‌وه و هه‌موو شه‌وێک به سه‌رخۆشی، سه‌عات یه‌ک و دووی شه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌مه‌ش ژنه‌که ناچار ئه‌کات ده‌ست تێکه‌ڵ بکات.
شه‌وێکیان، له‌و کاته‌دا که ژنه‌که له‌گه‌ڵ پیاوێکدا خه‌ریکه، له‌ده‌رگا ئه‌درێت. ژنه‌که ئه‌ڵێت:
"له‌وانه‌یه مێرده‌که‌م بێت." پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت:
"چیم لێ ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێت:
"بڕۆ لای ئه‌و دوو په‌یکه‌ره‌وه بووه‌سته تا مێرده‌که‌م خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت و دوایی بڕۆ."
کابرا دێته ژووره‌وه و هه‌ر به جل و گۆره‌وییه‌کانیه‌وه ئه‌چێته سه‌ر سیسه‌مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت. ته‌ماشای په‌یکه‌ره‌کان ئه‌کات و ئه‌ڵێت:
"ئافره‌ت ئه‌وه بۆ بوون به سیان؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێت:
"پیاوه‌که سه‌رخۆشیت بۆیه به سیان ئه‌یان بینیت، باشتره بخه‌ویت و ئیسراحه‌ت بکه‌یت."
پاش بگره و به‌رده‌یه‌کی زۆر کابرا هه‌ر قه‌ناعه‌ت ناکات و ئه‌ڵێت:
"باشه، من ئێستا فیشه‌کێک به‌ئاسماندا ئه‌ته‌قێنم و فیشه‌کی دووه‌م ئه‌نێم به ته‌پڵی سه‌ری په‌یکه‌ری سێهه‌مه‌وه."
ژنه‌که زۆر ئه‌پاڕێته‌وه که کاری وا نه‌کات به‌ڵام بێ سووده. کابرا فیشه‌کی یه‌که‌م ئه‌ته‌قێنێت به ئاسماندا و هه‌رسێ په‌یکه‌ره‌که ڕائه‌که‌نه ده‌ره‌وه. ناوونیشان: "اغتصاب" دوو ئیرهابی له به‌غدا، پیرێژنێک ئه‌گرن و پێی ئه‌ڵێن:
"ئه‌مشه‌و سه‌رت ئه‌بڕین،"
ئه‌ویش سه‌یرێکیان ئه‌کات و ئه‌ڵێت:
"اشو ما عدکم اغتصاب!؟" ناوونیشان: منیش ئێستا هاتم. سلێمانییه‌ک له سه‌ربانێک ئه‌که‌وێته خواره‌وه. له‌گه‌ڵ که‌وتنی به زه‌ویدا خه‌ڵک لێی کۆ ئه‌بنه‌وه و لێی ئه‌پرسن:
"ئه‌وه چی بوو برا؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا نازانم، منیش ئێستا هاتم." ناوونیشان: فشه سێ که‌س پێشبرکێ له فشه‌کردندا ئه‌که‌ن. یه‌که‌ميا ن ئه‌ڵێت:
"باوکم به شێوه‌یه‌ک گه‌وره بووه که قاچێکی له ئه‌مريکا و ئه‌وی تری له ئه‌وروپا بووه."
دووه‌ميان ئه‌ڵێت:
"باوکی منیش به هه‌مان شێوه گه‌وره بووه به‌ڵام دوو ئه‌ستێره‌شی له ناو ده‌ستدا بووه."
سێهه‌م ڕووی ده‌می ئه‌کاته دووه‌م و لێی ئه‌پرسێت:
"دوو ئه‌ستێره‌که که‌مێک گه‌رم بوون؟"
ئه‌ويش ئه‌ڵی: "به‌ڵێ." سێهه‌م ئه‌ڵێ:
"ده ئه‌وه جووته گونه‌که‌ی باوکم بوون." ناوونیشان: تیر و تۆپ جاریکیان مه‌لایه‌ک ئه‌چێ بۆ نوێژی جومعه و گوێی له خه‌تیب ئه‌بێ ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه‌ی له شه‌وی جومعه‌دا کاری خێر بکات وه‌ک ئه‌وه وایه تیرێک بنێ به چاوی شه‌یتانه‌وه و چاوی شه‌یتان کوێر بکات."
مه‌لاش که ئه‌چێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌م قسه‌یه بۆ مه‌لاژن ئه‌گێڕێته‌وه. کاتی نووستن مه‌لاژن به مه‌لا ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ مه‌لا بۆچی تیرێک نه‌نێین به چاوی شه‌یتانه‌وه و چاوێکی کوێر بکه‌ین."
مه‌لاش هه‌م پێی خۆش ئه‌بێ و هه‌م به کارێکی باشیشی ئه‌زانێ و چاوێکی شه‌یتان کوێر ئه‌که‌ن.
پاش تۆزێکی تر مه‌لاژن حه‌زی لێیه و به مه‌لا ئه‌ڵێ:
"مه‌لا بۆچی نایه‌یت تیرێکی تر بنێین به چاوه‌که‌ی تریشیه‌وه و ئه‌ویش کوێر بکه‌ین."
مه‌لاش که‌مێک به نابه‌دڵییه‌وه مل ئه‌دا و ئه‌و چاوه‌ی تریشی کوێر ئه‌که‌ن.
نه‌خێر دوای ماوه‌یه‌کی که‌م مه‌لاژن مه‌لا خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"مه‌لا ئێمه هه‌ردوو چاوی شه‌یتانمان کوێر کردووه، به‌ڵام بۆچی نایه‌یت تیرێکیش بنێین به دڵییه‌وه و بیکوژین و له کۆڵ خه‌ڵکیشی بکه‌ینه‌وه؟"
مه‌لاش زۆر له خۆی ئه‌کات و تیرێکیش ئه‌نێن به دڵی شه‌یتانه‌وه.
ماوه‌یه‌کی تری پێ ئه‌چی مه‌لاژن دیسان مه‌لا خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"مه‌لا مه‌لا، چاو چاو، سه‌یرکه! شه‌یتان چۆن له خوێنی خۆیدا ئه‌گه‌وزێت، به‌ڵام وا بزانم پێویستی به یه‌ک تیری تر هه‌یه بۆی ڕه‌وانه بکه‌ین."
مه‌لاش که هیچ هێزی تیا نه‌ماوه ئه‌م جاره قنگ ئه‌کاته مه‌لاژن و ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا من تیرم پێ نه‌ماوه مه‌گه‌ر تۆپێکی پێوه بنێم." ناوونیشان: حاجی کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و قاپێک عاره‌قیش له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. لێی ئه‌پرسن: "ئه‌و عاره‌قه‌ت بۆ چییه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "من ناتوانم به ده‌وری به‌رده ڕه‌شه‌که‌دا بخولێمه‌وه چونکه گێژ ئه‌بم، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م قاپه عاره‌قه ئه‌خۆمه‌وه ئیتر به‌رده‌که به ده‌وری مندا ئه‌خولێته‌وه." ناوونیشان: قاچ مامۆستایه‌ک له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت: "کێ ئه‌زانێت چی قاچی هه‌یه؟"
قوتابییه‌کان هه‌موو هه‌ر یه‌که و شتێک ئه‌ڵێن. یه‌کێ ئه‌ڵێت: "کورسی". یه‌کێ ئه‌ڵێت: "پشیله". یه‌کێ ئه‌ڵێت: "مرۆڤ."
له‌پڕ قوتابیه‌ک ئه‌ڵێت: "دڵ!"
مامۆستاکه‌ش زۆری به‌لاوه سه‌یر ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "کوری خۆم كوا دڵ قاچی هه‌یه!"
قوتابییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "با مامۆستا هه‌یه‌تی، هه‌موو شه‌وێک خۆم گوێم لێیه باوکم ئه‌ڵێت: "دڵه‌که‌م قاچ هه‌ڵبڕه." ناوونیشان: ژنی ته‌ممه‌ڵ کابرایه‌ک نیوه‌ڕۆ ته‌له‌فون ئه‌کات بۆ ماڵه‌وه و له ژنه‌که‌ی ئه‌پرسێت: "چیمان هه‌یه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا هیچمان نییه مه‌گه‌ر بێیته‌وه یه‌کێک بکه‌یت."
کابراش بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت: "کوره خۆ له هیچ باشتره." ئه‌چێته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
ئێواره دیسان ته‌له‌فون ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت: "ئه‌ی ئافره‌ت بۆ ئێواره چیمان هه‌یه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا هیچی وامان نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆ گه‌رم بکه‌ینه‌وه!" ناوونیشان: فرۆکه جاریکیان ساله له سلێمانییه‌وه به فرۆکه ئه‌چێت بۆ به‌غداد، فرۆکه‌که به 40 خوله‌ک ئه‌گاته به‌غداد. ساله‌ش تۆزێ بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ:
"وه‌لڵا بمزانیایه وا نزیکه هه‌ر به پێ ئه‌هاتم." ناوونیشان: ئیشی خوا ڕۆژێکیان کوڕێک، که هه‌ر له منداڵییه‌وه باوکی مرد بوو، ده‌چێته لای مامی و پێی ئه‌ڵێت که به نیازی ژنهێنانه و ئه‌یه‌وێت ئه‌و له بری باوکی بچێت خوازبێنی ئه‌و کچه‌ی بۆ بکات که خۆشی ئه‌وێت. مامیشی به هه‌لی ئه‌زانێت و ئه‌که‌وێته ئامۆژگاریکردن و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رزه‌نشتکردنی کوڕه‌که. کوڕه دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت:
"مامه تۆ ڕه‌نگه ئاگادار نه‌بیت، من خۆم خۆمم دروست کردووه..."
مامیشی قسه‌کانی پێ ئه‌بڕێت و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێت:
"ئاخر وتم ئه‌م سه‌روشکڵه ئیشی خوا نییه." ناوونیشان: کێشه‌ی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک براده‌رێک به په‌ناهه‌نده‌یی دێت بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌چێت خۆی ته‌سلیم ئه‌کات،که پرسیاری لی ئه‌که‌ن: "بۆچی هاتوویت؟"
له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "جا بۆچی نه‌هاتووم!"
ئه‌پرسن: "له کوێوه هاتوویت؟"
ئه‌ڵێت: "جا له کوێوه نه‌هاتووم!"
ئه‌پرسن: "به چی هاتوویت؟"
ئه‌ڵێت: "جا به چی نه‌هاتووم!"
ئه‌پرسن: "له‌گه‌ڵ کێ هاتوویت؟"
ئه‌ڵێت: "جا له‌گه‌ڵ کێ نه‌هاتووم!"
ئه‌پرسن: "به چه‌ند هاتوویت؟"
ئه‌ڵێت: "جا به چه‌ند نه‌هاتووم!"
ئه‌پرسن: "له‌به‌ر چی هاتوویت؟"
ئه‌ڵێت: "جا له‌به‌ر چی نه‌هاتووم!"
ئه‌پرسن: "ئه‌ی له داخی چی هاتوویت؟"
ئه‌ڵێت: "جا له داخی چی نه‌هاتووم!" ناوونیشان: شێخ مه‌حشی شێخ عه‌لی و شێخ محه‌مه‌د ناوێک ئه‌چن بۆ به‌غداد. ئه‌چن بو چێشتخانه‌یه‌ک نان بخۆن. شێخ محه‌مه‌د عه‌ره‌بی ئه‌زانێت، به‌ڵام شێخ عه‌لی باش نایزانێت. کابرای چێشتخانه‌که دێت به‌لایانه‌وه و ئه‌ڵێت: "فه‌رموون چی ئه‌خۆن!" شێخ محه‌مه‌د ئه‌پرسێت: "چیتان هه‌یه؟" کابراش ئه‌ڵێت: "شله و برنج، ماسی، تککه، که‌باب، شێخ مه‌حشی، قۆزی، دۆڵمه و ...
شێخ محه‌مه‌د ئه‌ڵێت: "شێخ مه‌حشی."
کابرا ڕوو ئه‌کاته شێخ عه‌لی و به عه‌ره‌بی ئه‌ڵێت: "أنت هم شیخ محشي!"
واته تۆش هه‌ر شێخ مه‌حشی!
ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نه‌وه‌ڵا من شێخ عه‌لیم." ناوونیشان: بیسته‌كه‌ی با خاتری تۆ بێت! گه‌نجێكی سلێمانی نیوه‌ڕۆیه‌ك له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتێکدا فرسه‌ت له مه‌لا كوێره‌یه‌ك ئه‌هێنێت، به مه‌به‌ستی پێڕابواردن لێی ئه‌چێته پێشه‌وه و دوای چاك و چۆنی لێ‌كردن، پێی ئه‌ڵێت: "مامۆستا پێت كووه بیستویه‌كێك بكه‌ین؟" مه‌لاش یه‌كسه‌ر لێی دێته ده‌نگ و پێی ئه‌ڵێت: "كوڕی بابم بیسته‌كه‌ی با خاتری توو بی و وه‌ره با یه‌كێ بكه‌ین!" ناوونیشان: قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
باوکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. موسیبهتیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات." ناوونیشان: ڕزگارکردن له ئوستورالیا، منداڵێک ئه‌که‌وێته ناو ئاوێکی زۆر خوڕه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که کۆبوونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بوێرێت بچێت یارمه‌تی منداڵه‌که بدات. له‌پڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئه‌داته ئاوه‌که‌وه و پاش که‌مێک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا دێنه ده‌ره‌وه. ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و خه‌ڵکێکی زۆر لێی کۆ ئه‌بنه‌وه بۆ سوپاسکردن و ڕێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که بێنه قسه، ئه‌م ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم:
"یه‌که‌م، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و سه‌گبابه کێ بوو که پاڵی پێوه نام.
دووه‌میش، زۆر سوپاسی ئه‌م منداڵه ئه‌که‌م که ڕزگاری کردم." ناوونیشان: مه‌لای شیعه دێیه‌کی نزیک شاری سنه مه‌لایان ده‌ست ناکه‌وێت و ناچار مه‌لایه‌کی شیعه ده‌هێنن ده‌یکه‌ن به مه‌لای دێ. پیاوماقوڵانی دێ ئه‌چن بۆ لای و دوای به‌خێرهاتنی پێی ئه‌ڵێن:
"مامۆستا مووچه‌که‌ی جه‌نابت 500 هه‌زاره، ئه‌گه‌ر ناوی عه‌لی نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه 750 هه‌زارت ئه‌ده‌ینێ."
مه‌لاش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی بۆ نایکه‌ن به ملێۆنێک بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خواش نه‌هێنم." ناوونیشان: تووتییه‌که‌ی مارف کابرایه‌ک تووتییه‌ک ئه‌کڕێت. پاش چه‌ند ڕۆژێک که تووتییه‌که ڕا دێت و ئه‌کرێته‌وه، گوێی لێ ئه‌بێت هاوڕێکانی به خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌ڵێن: "مارفه حیز"، ئه‌ویش یه‌که‌م قسه‌ی که له‌م ماڵه‌دا ئه‌یکات، "مارفه حیز" ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌ک وای لێ دێت مارف ناوێرێت خۆی پیشان بدات چونکه هه‌ر به بینینی هاوار ئه‌کات:
"مارفه حیز."
مارف ئه‌که‌وێته پرسیار کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک. سه‌رئه‌نجام ئامۆژگاری ئه‌که‌ن که سه‌ری قه‌فه‌سه‌که‌ی به په‌ڕۆیه‌ک داپۆشێت بۆ ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته تا که‌س نه‌بینێت و بیری بچێته‌وه. مارفیش چۆنیان پێ وتبوو، وا ئه‌کات و ته‌نانه‌ت کاتێک که خواردنیشی بۆ دائه‌نێت خۆی پیشان نادات و ته‌نها له‌ژێر په‌ڕۆکه‌وه ده‌ست درێژ ئه‌کات و خواردنی بۆ دائه‌نێت. پاش هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگی، ڕۆژێکیان مارف به دزییه‌وه و هێواش هێواش سوچێکی په‌ڕۆکه به‌رز ئه‌کاته‌وه تا بزانێت تووتییه‌که چی ئه‌کات و وه‌زعی چۆنه. که تووتییه‌که چاوی به مارف ئه‌که‌وێت ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چییه مارفه حیز؟ قنگت ئه‌خورێ ؟" ناوونیشان: نه‌مووت ئه‌یبڕیت کابرایه‌ک تووتییه‌کی ئه‌بێت. تووتییه‌که زۆر هۆگری کابرا ئه‌بێت و، له ماڵه‌وه، بۆ هه‌رشوێنێک بچێت، به دواوه‌یه‌تی. ڕؤژێک کابرا ئه‌چێته حه‌مامه‌وه بۆ خۆشتن و ئه‌بینێ تووتییه‌که‌ش دوای که‌وتووه و له‌سه‌ر به‌رمیلی حه‌مامه‌که به‌رامبه‌ر کابرا هه‌ڵنیشتووه. کابرا پاش که‌مێک خۆشتن ده‌ست ئه‌کات به سه‌ر و به‌رتاشین. کاتێک کابرا خه‌ریکی بهرتاشینه، تووتییه‌که زوو زوو هاوار ئه‌کات:
"مه‌که ئه‌یبڕیت، مه‌که ئه‌یبڕیت."
تووتییه‌که هه‌ر به‌رده‌وام دووباره‌ی ئه‌کاته‌وه تا کابرا تووڕه ئه‌بێت و یه‌ک زله‌ی لێ ئه‌دات و ئه‌بوورێته‌وه. کابرا له خۆشتن ئه‌بێته‌وه و تووتییهکهشی بیر ئه‌چێت. به دوای ئه‌ودا ژنه‌که‌ی ئه‌چێته حه‌مام. ئه‌میش خه‌ریکی به‌رتاشین ئه‌بێت کاتێک تووتییه‌که دێته‌وه هؤش خۆی. تووتییه‌که که‌مێک چاو ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێ گه‌ڵوگون نه‌ماوه ئه‌ڵێ:
"نه‌مووت ئه‌یبڕیت."
ناوونیشان: خانووفرۆشتن كابرایه‌ک، که به نیازی فرۆشتنی خانووه‌که‌یه‌تی، ده‌مه و عه‌سرێک، له‌گه‌ڵ کڕیارێک و دهڵاڵهکهدا دێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ سه‌یری خانووه‌که. کابرا ژوور به ژوور خانووه‌که‌یان پیشان ئه‌دات. که ده‌رگای ژووری نووستنی کچه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه، ئه‌بینێ کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا له ناو جێگادایه. کابراش خۆی تێک نادات و ئه‌ڵێ:
"ئه‌مه کچمه و ئه‌وه‌ش زاوامه."
کابرا ده‌رگای ژووری نووستنه‌که‌ی خۆیان ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێ ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێکدا له ناو جێگادایه. کابرا به ناچاری و شه‌رمه‌زارییه‌وه ئه‌ڵێ:
"ئه‌مه ژنمه و ئه‌وه‌ش خۆمم." ناوونیشان: دوکتۆر و نه‌خۆش كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت."
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت؟" ناوونیشان: نوێژ ته‌رککردن له مزگه‌وت، جه‌ماعه‌تێک سه‌رنجی کابرایه‌ک ئه‌ده‌ن زۆر زوو له نوێژ ئه‌بێته‌وه. عه‌سرێک خۆیانی لێ ئه‌گرن ئه‌بینن له‌باتی چوار ڕیکاعه‌ت ته‌نها دوو رێکاعه‌ت نوێژ ئه‌کات و سه‌لام ئه‌داته‌وه و هه‌ڵ ئه‌سێت بڕوات. یه‌کێکیان لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌رێ کاکه نوێژی عه‌سر چوار ڕیکاعه‌ته، تۆ بۆچی ته‌نها دوو ڕیکاعه‌تت کرد؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"به‌خوا ورده ورده که‌می ئه‌که‌مه‌وه چونکه به‌ته‌مام ته‌رکی بکه‌م." ناوونیشان: دوای کاکت سه‌ره‌ی تۆیه کابرایه‌ک ژن بۆ کوڕه گه‌وره‌که‌ی ئه‌هێنێت. شه‌وی زاوایه‌تی ئه‌بینێ کوڕه بچکۆله‌که‌ی له به‌ر ده‌رگای بووک و زاوادا دانیشتووه و چاوه‌ڕێیه. باوکی لێی ئه‌پرسێت:
"کوڕم، ئه‌وه چی ئه‌که‌یت له‌و به‌ر ده‌رگایا؟ بۆ له‌ویا دانیشتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ پێت نه‌ووتم: دوای کاکت سه‌ره‌ی تۆیه." ناوونیشان: چاوشارکێکچێک به كوڕِێكى وت خۆم ده‌شارمه‌وه ئه‌گه‌ر منت دۆزيه‌وه ئه‌وه ماچێكت ده‌ده‌مێ ئه‌گه‌ر نه‌شت دۆزيمه‌وه ئه‌وا له ژێر قاڵدرمهکهم. ناوونیشان: خۆشووشتنئافرهتێك له حه‌مام خه‌ريكى خۆشوشتن ده‌بێت له‌ناكاو له‌ده‌رگا ده‌درێت.. ئافره‌ته‌كه له حه‌مام سه‌رێک دێنێته ده‌ره‌وه و ده‌بينى كابرايه‌كى كوێرى دراوسێيتيان.. ئه‌ويش ده‌لێ ئه‌مه كوێره خۆنامبينێ.. به‌رووتى ده‌چم ده‌رگا ده‌كه‌مه‌وه، ده‌رگا ده‌كاته‌وه و كابرای کوێر شيرينى پێیه.. ئافره‌ته‌كه ده‌لێ ئه‌م شيرينيه چيیه؟ كابراش ده‌لێ ئه‌مه به بۆنه‌ى چاك بوونه‌وه‌ى چاومه. ناوونیشان: تراكتۆرمامۆستايهك وێنه‌ى تراكتۆرێك له سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش دهكێَشێ..روو له قوتابییه‌ک ده‌کا که زمانی ده‌گرێت و ده‌لێ ههستة بزانم ئهمة وێنه‌ی چیيه؟ قوتابيهكهش ده‌لێ تهتهتهتهتهتهتهتهتهتهته.. مامۆستاكه‌ش ده‌لێ كوڕم نه‌مگوت بهئيشى بێخه گوتم ناوى چیيه. ناوونیشان: گڵۆپمامۆستايهك له قوتابيه‌كان دپرسێ ئه‌و شتانه‌ى دهمشترێن چين؟ قوتابيه‌ك ده‌ڵێ مژمژه يه‌كێكى تر ده‌ڵێ شه‌كرۆكه يه‌كێكيش ده‌ڵێ گڵۆپ!! مامؤستاش توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێ بێ ده‌ماخ چۆن گڵۆپ دهمشترێ؟ قوتابيهكهش ده‌ڵێ به‌و خوايه مامۆستا منيش نازانم به‌لام شه‌وانه دره‌نگ باوكم به دايكم ده‌ڵێ ده هه‌سته ئه‌م گڵۆپه بكوژێنه‌وه و وه‌ره بمژه ناوونیشان: نوری گه‌رمیانی و سه‌عید گاباریرۆژێک نوری گه‌رمیانی و سه‌عید گاباری له حه‌فله‌یه‌ک له ته‌نیشت یه‌کتر داده‌نیشن..نوری به سه‌عید ده‌ڵێ گۆرانیه‌کانت هیچ ماعنایان نییه به شه‌ره‌فت به‌س پێم بڵێ وه‌ڕ وه‌ڕ وه‌ڕ وه‌ڕ مه‌عنای چییه؟ سه‌عید گاباریش پێی ده‌ڵێ یه‌عنی رێم که هه‌تا جێت که‌م!!! ناوونیشان: ڤاڵانتاینله خۆشناوێک ده‌پرسن ره‌ئیت له‌سه‌ر ڤاڵانتاین چییه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ وه‌ڵا سێ به هیچ له ریال مه‌درید ده‌باته‌وه ناوونیشان: موسابهقهرۆژێک خۆشناوهك به ته‌نیا مهسابهقا کرد، به‌ڵام دووه‌م بوو!!!! ناوونیشان: دزیحاکم: تاوانبار بۆ رادیۆکه‌ت دزی؟تاوانبار: جه‌نابی حاکم گوێم لێ بوو ده‌یگوت.. وه‌ره و له‌گه‌ڵ خۆتا بمبه ناوونیشان: هه‌زارپێ ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟"
کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟"
ناوونیشان: دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم! له هه‌ولێر به "لووت" ئه‌ڵێن "که‌پو" و به "گوێ"ش ئه‌ڵێن "گێ". ڕۆژێکیان کابرایه‌کی هه‌ولێری له سلێمانی سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بێت به نیازی ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای دوکتۆر و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ کاکه، هیچ دکتۆری که‌پوگێ ناناسی؟"
سایه‌ق ته‌کسییه‌که‌ش سه‌رسه‌ری ئه‌بێت و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵا برا، من ته‌نها دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم!"
ناوونیشان: تێر بخۆ! کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"دایکم ئه‌ڵێ: له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ."
ناوونیشان: مه‌لا و دوکتۆر دوکتۆرێک، له شارۆچکه‌یه‌ک، ئه‌بیستێته‌وه که مه‌لای یه‌کێک له دێیه‌کانی ده‌وروبه‌ر له خوتبه‌ی دوای نوێژی جومعه‌دا زۆر هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر و ئامۆژگاری خه‌ڵکی ئه‌کات که نه‌چن بۆ لای ئه‌و دوکتۆره کافرانه کاتێک نه‌خۆش ئه‌که‌ون به‌ڵکو بچن بۆ لای خۆی تا دوعا و نوشته‌یان بۆ بنووسێت و چاک ببنه‌وه. رۆژێکیان مه‌لا ئه‌بوورێته‌وه و به په‌له ئه‌یگه‌ێننه لای دوکتۆر. دوکتۆریش پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌کات پێی ئه‌ڵێت:
"مامۆستا زه‌خته‌که‌ت زۆر به‌رزه. هه‌ندێک ده‌رمانم بۆ نووسیویت ئه‌بێت به ڕێکوپێکی بیان خۆیت، له‌وه‌ش گرنگتر پارێزکردنه. له شه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه چه‌وری و سوێری مه‌خۆ."
مامۆستاش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی جومعان؟"
دوکتۆریش بیری ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه ئه‌و مه‌لایه‌یه که هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر بۆیه ئه‌ڵێ:
"جومعانیش ئه‌وه‌نده گوو مه‌خۆ."
ناوونیشان: ده‌رزیلێدان پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ:
"کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم."
موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم."
کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه؟"
ناوونیشان: چێشتلێنه‌ر و سایه‌ق ژنومێردێك، چێشتلێنه‌رێکی ئافرەت و سایەقێكى پیاویان ئه‌بێت. ڕۆژێکیان پیاوه‌که به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
"بۆچی خۆت فێرى چێشتلێنان ناكەیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه بەڕێ بكەین و ئه‌و مه‌سره‌فه زیاده‌یه‌مان نه‌مێنێت."
ژنەكەش ئەڵێت:
" ئەى تۆش بۆ هه‌موو شەوێك نایه‌یته‌وه هەتا سایەقەكەش به‌ڕێ بكەین."
ناوونیشان: ژنێکی زۆر ڕه‌زیل ژنێکی زۆر ڕه‌زیل پێنج دینار ئه‌دات به منداڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت نان بکڕێت. له ڕێگایدا بۆ نانه‌واخانه‌که، منداڵه‌که باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه به ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و هاوار ئه‌کات:
"دایه، دایه باوکم ئۆتۆمبیل لێی دا."
دایکشی ئه‌ڵێت:
" ئۆی، ناوی جه‌رگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وه‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت ون کردووه."
ناوونیشان: بیکه به ناوی خۆته‌وه حه‌مه‌ده‌مین ئه‌چێت له مه‌عره‌ز ئوتۆمبیلێک ئه‌کڕێت. ئوتۆمبیله‌که ژماره‌که‌ی (صلاحألدین) ئه‌بێت. کابرای خاوه‌نمه‌عره‌ز پێی ئه‌ڵێ:
"هه‌تا خاوه‌نه‌که‌ی لێره‌یه، خێرا بڕۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ بیکه به ناوی خۆته‌وه."
حه‌مه‌ده‌مین عه‌سر دێته‌وه بۆ مه‌عره‌ز بۆ ئه‌وه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌یان پیشان بدات که ژماره‌که‌ی کردووه به
(عراق- محمدأمین).
ناوونیشان: په‌نارتیلێدان حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا."
حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت."
حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت، پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا."
حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت قبوڵی نه‌کات؟"
ناوونیشان: مه‌نع کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ڵێ:
"دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش"
دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم داوه و بێسوود بووه."
دوکتۆر ئه‌ڵێ:
"کۆندۆم به‌کاربێنه!"
کابرا ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو."
دوکتۆر ئه‌ڵێ:
"که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!"
کابرا ئه‌ڵێ:
"دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان بوو."
دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا."
کابرا ئه‌ڵێ:
"قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه، که‌چی دوو کوڕیشمان بوو."
ناوونیشان: ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟ منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ."
مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ:
"مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه."
منداله‌که ئه‌ڵێ:
"ده دوو بنێشتم بده‌رێ."
منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟"
مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه."
باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی."
ناوونیشان: سەروبن دانیشتووم کابرایەک زۆر تەنگاو ئەبێت و ئەچێت بۆ ته‌والێت، زۆر دائەنیشێ هیچی بۆ ناکرێت ته‌نانه‌ت بایەکیشی پێدا نایەت. ماوەیەک دائەنیشێ و لە ناکاودا قرقێنه‌یه‌ک لێ ئه‌دات. سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێت:
"خوایە گیان، تۆ بڵێی سەروبن دانەنیشتبم!"
ناوونیشان: وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین کابرایه‌کی لادێی ماوه‌یه‌کی زۆره ژنه‌که‌ی مردووه و خۆی و دوو کوڕی ماونه‌ته‌وه و ماکه‌رێکیشیان هه‌یه. ڕۆژێکیان دراوسێکه‌یان دوو کوڕه‌که ئه‌گرێت به‌سه‌ر ماکه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه و زۆر به تووڕه‌یی پێیان ئه‌ڵێ:
"باشه به ناخێری گیانتان ئێوه‌ش ماکه‌رتان هه‌یه بۆ سواری ماکه‌ره‌که‌ی خۆتان نابن؟"
کوڕه‌کانیش به شه‌رمه‌وه دێنه جواب و ئه‌ڵێن:
"ئاخر ماکه‌ره‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده باوکمان سواری بووه وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین."
ناوونیشان: داخوازی کوڕێکی گێلی ئیزعاج ده‌وروخولی کچێکی داوه و هه‌موو ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"خه‌ڵک ئه‌نێرمه داوات."
کچه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له ده‌ستی ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ:
"من خۆم لاریم نییه له‌وه‌ی که بنێریته داوام، به‌ڵام به خوا من ئه‌زانم که ماڵه‌وه‌مان ڕازی نابن و به خزمی خۆم نه‌بێت به که‌سم ناده‌ن."
کوڕه‌که ئه‌ڵێ:
"باشه تۆ چوزانیت؟"
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"به‌وه‌دا ئه‌زانم که نه‌نکمیان داوه به باپیرم، دایکم به باوکم، ئامۆژنم به مام و خاڵۆژنیشم به خاڵم."
ناوونیشان: بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟ پیاوێک ئه‌چێته خوازبێنی کچێک بۆ کوڕه‌که‌ی. که ئه‌گه‌نه سه‌ر باسی ماره‌یی، باوکی کچه‌که داوای ده ده‌فته‌ر دۆلار ماره‌یی ئه‌کات، باوکی کوڕه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟"
ناوونیشان: ئیمام حسێن ئاگاداری بێت له شیعه‌یه‌ک ئه‌پرسن:
"ئه‌زانی خودا له کوێیه؟"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت:
"نه‌وه‌ڵڵا نازانم به‌ڵام له هه‌ر شوێنێکه ئیمام حسێن ئاگاداری بێت."
ناوونیشان: نایه‌ڵم یه‌ک خشتیشی بترازێت مه‌لایه‌کی هه‌تیوباز باسی زینا بۆ فه‌قێکانی ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"هه‌ر که‌سێک زینا بکات وه‌کو ئه‌وه وایه لایه‌ک له که‌عبه بڕووخێنێت."
دوای ده‌رس فه‌قێکان یه‌ک یه‌ک و دوو دوو حوجره به جێ ئه‌هێلن و ته‌نها فه‌قێیه‌کی لووسکه‌له ئه‌مێنێته‌وه. مه‌لا ته‌ماع ئه‌کاته فه‌قێکه و داوای لێ ئه‌کات. فه‌قێ به شه‌رمه‌وه به مه‌لا ئه‌ڵێ:
"مامۆستا تۆ ئێستا خۆت گوتت: ئه‌وه‌ی زینا بکات وه‌ک ئه‌وه وایه لایه‌ک له که‌عبه بڕووخێنێت، ئێستا چۆن خۆت کاری وا ئه‌که‌یت؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێ:
"خه‌مت نه‌بێت تۆ جوان ڕاوه‌سته بۆم، من نایه‌ڵم یه‌ک خشتیشی بترازێت."
ناوونیشان: غه‌واسه ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له لا ئه‌بن که ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت و یه‌کێک دێته ژووره‌وه. ژنه‌که به دۆسته‌کانی ئه‌ڵێ:
"خێرا ڕابکه‌نه سه‌ربان ئه‌وه مێرده‌که‌مه هاته‌وه."
پیاوه‌که له کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌دا گوێی له ته‌په‌ی پێ ئه‌بێت له‌سه‌ر پلیکانه‌کان بۆیه سه‌ر ئه‌که‌وێت بۆ سه‌ربان و ژنه‌ش به دوایدا. له سه‌ربان هه‌ردوو دۆستی ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته، و لێیان ئه‌پرسێت:
"ئێوه کێن و چی ئه‌که‌ن لێره؟"
ئه‌وانیش دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن:
"ئێمه به په‌ڕه‌شووت خۆمان هه‌ڵداوه و به ڕێکه‌وت له سه‌ربانی ئێوه گیرساوینه‌ته‌وه."
پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک لێیان ورد ئه‌بێته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ ئافره‌ت من شێوه‌ی ئه‌م دووانه ئه‌که‌م، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و دووانه نه‌بوون که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به غه‌واسه هاتبوونه به‌رمیلی حه‌مامه‌که‌مانه‌وه؟"
ناوونیشان: ملوانکه کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له ملدایه بۆیه پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌ڵڵا دایه ئه‌و ملوانکه‌یه چه‌ند جوانه له ملتا، ئه‌وه باوکم بۆی کڕیت؟"
دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به ته‌مای باوکت بومایه تۆشم نه‌ئه‌بوو."
ناوونیشان: فووتێکردن! کوڕه له‌پڕ خۆی ئه‌کات به ژووردا و ئه‌بینێت وا دایکی کۆشی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و، په‌رژینێکی له ڕووتاندا قایم بێت، نیشتۆته سه‌ر باوکه ورگزله‌که‌ی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێتی . که ئه‌مه ئه‌بینێت، هیچی بۆ نامێنێته‌وه ئه‌پرسێت:
"دایکه ئه‌وه بۆ وا نیشتویته‌ته سه‌ر باوکم؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"وه‌ڵڵا چی بڵێم کوڕم... ئه‌وه باوکت تادیت ورگی زۆرتر ئه‌ئاوسێت، منیش وتم به‌شکه بتوانم نه‌ختێک بۆی پان بکه‌مه‌وه!"
کوڕه‌ش هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێت:
"دایه به‌خوا که‌ڵکی نییه، چونکه زوو زوو ژنه‌که‌ی دراوسێمان دێت و فووی تێ ئه‌کاته‌وه، ئه‌مجا ئیتر بۆ ئه‌زێتی خۆت ئه‌ده‌یت!"
ناوونیشان: فوول شه‌به‌که ژن و مێردێک ئه‌چن بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان به نیازی کاری خێر. له‌وێ، ژنه‌که زۆر له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌دا خه‌ریك ئه‌بێت به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و پیاوه‌که زه‌وقی هه‌ڵناسێت. پیاوه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت و هه‌ڵ ئه‌سێت له داخا ئه‌چێته هۆڵه‌که بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت که‌چی له‌وێ زه‌وقی هه‌ڵ ئه‌سێت، بۆیه هاوار له ژنه‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ژنه‌که خێرا ڕاکه وه‌ره بۆ ئێره، لێره فوول شه‌به‌که‌م هه‌یه."
ناوونیشان: ده‌ستگیرانداری له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری کچ و کوڕێکدا، ڕۆژانه کوڕه‌که ئه‌چێت بۆ ماڵی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و تا دره‌نگانێک له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه. شه‌وێک باوکی کچه‌که زۆر بێزار ئه‌بێت و ئه‌ڵێ:
"ئێمه هه‌موو شه‌وێ سه‌عات 10 گڵۆپ ئه‌کوژێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌به‌ر تۆ دانیشتووین و نه‌مان کوژاندۆته‌وه."
كوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا بۆ نایکوژێننه‌وه، خۆ نه من ڕۆژنامه ئه‌خوێنمه‌وه و نه کچه‌که‌شت ملوانکه ئه‌هۆنێته‌وه."
ناوونیشان: نوێژی به‌یانی حاجییه‌کی دووکانداری نوێژکه‌ری له‌خواترس، به‌یانییه‌ک سه‌عات دوو به‌خه‌به‌ر دێت که ته‌ماشای سه‌عات ئه‌کات و ئه‌بینێ زووه بۆ نوێژی به‌یانی ئه‌خه‌وێته‌وه. به‌م چه‌شنه، تا کاتی نوێژی به‌یانی دێت، هه‌ر نیو سه‌عات جارێک خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و ئه‌نوێته‌وه. که کاتی نوێژ دێت، خۆی ئه‌گۆڕێت و به ڕێ ئه‌که‌وێت بۆ مزگه‌وت تا له‌وێ نوێژه‌که‌ی به جه‌ماعه‌ت بکات و هه‌ر له‌وێشه‌وه بچێت بۆ دووکان. که ئه‌گاته به‌ر ده‌می مزگه‌وت و ده‌ست ئه‌کات به گیرفانیدا ئه‌بینێ کلیله‌کانی دووکانی له بیر چووه. حاجی زۆر تووڕه ئه‌بێت، ڕوو ئه‌کاته ئاسمان و ئه‌ڵێ:
"له سه‌عات دووه‌وه حه‌وت مه‌لایکه‌تت نارده سه‌رم و ده جار خه‌به‌ریان کردمه‌وه هه‌تا نوێژه‌که‌م نه‌چێت، ئه‌ی گه‌وادێک نه‌بوو بینێرێت تا بیرم بخاته‌وه کلیله‌کانم له بیر نه‌چێت؟ ده شه‌رت بێت مادام وایه منیش ئه‌و نوێژه ناکه‌م."
ناوونیشان: شه‌کر مامۆستای زمانی کوردی به قوتابییه‌کی ئه‌ڵێ:
"ڕسته‌یه‌کم پێ بڵێ (شه‌کر)ی تێدا بێت!"
قوتابییه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌م به‌یانییه پیاڵه‌یه‌ک چام خوارده‌وه."
مامۆستا ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی شه‌کره‌که کوا؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:
"له ناو چایه‌که‌دا بوو."
ناوونیشان: داوا ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت:
" بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ:
"شتی چی؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت."
پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت:
"باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت."
ناوونیشان: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق چه‌ند چه‌کدارێکی شیعه کوردێک ئه‌گرن له به‌غدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوننه‌یه به نیازن بیکوژن. کورده‌که‌ش له ترساندا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات ئه‌ڵێ:
"بابه بۆ ئه‌مکوژن؟ به عه‌لی منیش شیعه‌م هه‌ر وه‌ک ئێوه."
ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاست ئه‌کات یان درۆ وێنه‌ی دوانزه ئیمامه‌که‌یانی پیشان ئه‌ده‌ن و لێی ئه‌پرسن:
"باشه، تۆیه‌ک که ئه‌ڵێی من شیعه‌م، پێمان بڵێ ئه‌مانه کێن."
ئه‌ویش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سیان ناناسێت، پاش که‌مێک تێڕامان ئه‌ڵێ:
"ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقن له زه‌مانی هاروونه ڕه‌شیددا."
ناوونیشان: چوون بۆ حه‌ج کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا ژنه‌که‌ی و دایکی و خه‌سووشی ئه‌بات. له‌وێ کاتی دوعاکردن گوێی له دایکی ئه‌بێت ئه‌ڵێ:
"خوایه له گوناهم خۆش به! ئه‌م کوڕه‌م زۆڵه و له مێرده‌که‌ی خۆم نییه."
له سه‌ره‌ی خه‌سووشیدا بۆ دوعاکردن گوێی لێ ئه‌بێت خه‌سووشی به هه‌مان شێوه دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان لێم خۆش به! ئه‌و کچه‌م که ژنی ئه‌م کوڕه‌یه زۆڵه و له مێرده‌که‌م نییه."
که ئه‌مه ئه‌بیستێت بڕیار ئه‌دات گوێ له ژنه‌که‌شی بگرێت تا بزانێت ئه‌و چ گوناهێکی کردووه. که خۆی لێ ئه‌گرێت گوێی لێ ئه‌بێت ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان له گوناهم خۆش به! له‌وه‌ی که دۆستم هه‌یه و خیانه‌تم له مێرده‌که‌م کردووه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو په‌یمان بێت دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه."
کابرا که نۆره‌ی خۆی دێت بۆ دوعاکردن ده‌ست به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان له گوناهم خۆش به سێ قه‌حبه‌م هێناوه‌ته حزووری جه‌نابت، نه‌مزانی وان ئه‌گینا نهم ئه‌هێنان."
ناوونیشان: به‌لوعه کابرایه‌ک له سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ژنه‌که‌ی به په‌له ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ:
" پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه."
ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"هه‌ر به‌لوعه‌که‌ی ساغ بێت، حه‌وزه‌که موشکیله نییه."
ناوونیشان: له‌تێک گوێزان له کاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا سه‌ربازێکی کورد ئه‌چێت بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م دوو هه‌فته ئیجازه‌م بۆ ده‌رچووه و ئه‌ڕۆمه‌وه. چیت ئه‌وێت له‌و سه‌ره‌وه بۆت بێنم به دیاری؟"
ئه‌فسه‌ره‌که‌ش که‌مێک تێی ڕائه‌مێنێت و ئینجا ئه‌ڵێ:
"له‌تێک گوێزان."
سه‌ربازه کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"گه‌وره‌م له‌تێک گوێزانی چی؟ به‌ڕاستمه چیت بۆ بێنم؟"
ئه‌فسه‌ره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر تۆ له‌م ئیجازه‌یه‌دا فیرارت نه‌کرد و گه‌ڕایته‌وه ئه‌وا شه‌رت بێت، به‌و له‌ته گوێزانه‌ی بۆم ئه‌هێنیت، سمێلی خۆم بتاشم."
ناوونیشان: بیرکاری مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟"
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 دینار."
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من."
ناوونیشان: حه‌بی سکچوون مامۆستایه‌ک له پۆلێکدا ئه‌پرسێت:
"کێ ئه‌زانێت حه‌بی ڤیاگرا چییه؟"
قوتابییه‌ک هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێ:
"حه‌بی سكچوونه."
مامۆستاکه ئه‌ڵێ:
"به چییا ئه‌زانیت؟"
قوتابییه‌که ئه‌ڵێ:
"هه‌ندێک جار گوێم لێیه دایكم به باوكم ئه‌ڵێ: - هه‌سته ڤیاگراكه‌ت بخۆ با گووه‌كه‌ت ڕه‌ق ببێ! -"
ناوونیشان: کامێرای شاراوه کابرایه‌ک خۆی ئه‌کاته‌وه به ماڵدا، ده‌رگای ژووری نووستن ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێت پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا خه‌ریکه!
یه‌کاندوو ده‌ست ئه‌بات و ده‌مانچه‌که‌ی هه‌ڵئه‌کێشێت و ئه‌نێشێته سه‌ر کابرا، کابرایش هیچی بۆ نامێنێته‌وه و هاوار ئه‌کات:
"برا بۆ خاتری خوا نه‌که‌یت، نه‌که‌یت کامێرای شاراوه‌یه!"
کابراش به ئاگا دێته‌وه، ده‌مانچه‌که‌ی ئه‌خاته‌وه به‌ر پشتێنه‌که‌ی و ئه‌ڵێت:
"خوا له‌ناوی ده‌مت بات، خۆ خه‌ریک بوو که‌تنێکم پێ بکه‌یت... ئاخر ئه‌مه سه‌ری سێیه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م کامێرا دوابڕاوه دێته ماڵی ئێمه!"
ناوونیشان: با نه‌فڕن دوو که‌س، که پێشتر به فرۆکه سه‌فه‌ریان نه‌کردووه، ئه‌چن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به نیازی سه‌فه‌رکردن. که له فڕۆکه‌خانه دائه‌به‌زن و له نزیکه‌وه فڕۆکه‌کان ئه‌بینن یه‌کێکیان به‌وه‌ی تریان ئه‌ڵێ:
"سووک بڕۆ و ته‌په‌ته‌پ مه‌که با فڕۆکه‌کان نه‌فڕن."
ناوونیشان: به مێردی نییه به خودێیه ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه."
یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو."
سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
" وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه، من کچه‌که‌م مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه."
ناوونیشان: شێتی مانگا له به‌ریتانیا، کۆنفرانسێکی گه‌وره، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شێتی مانگا، ئه‌گیرێت و نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌موو گه‌لان بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هۆکانی تووشبوونی مانگا به‌م نه‌خۆشییه. که نۆره‌ی نوێنه‌ری جوتیارانی کورد دێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکات، قسه‌کانی به پرسیارێک له سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفرانسه‌که، که کچه دوکتۆرێکی شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ئێوه ساڵی چه‌ند جار مانگاکانتان که‌ڵ ئه‌ده‌ن؟"
سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ساڵی یه‌ک جار."
جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ڕۆژی چه‌ند جار ئه‌یان دۆشن؟"
سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ:
"ڕۆژی دوو جار."
جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته هه‌موو شت ئاشکرا بوو، ئیتر پێویست ناکات له‌مه زیاتر به دوای هۆی نه‌خۆشییه‌که‌دا بگه‌ڕێن."
سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ:
"چۆن؟ من تێ ناگه‌م."
جوتیاره کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ:
" بۆ تێناگه‌یت، تۆش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک دوو جار مه‌مکت بگرن به‌ڵام ساڵی جارێک له‌گه‌ڵت جووت بن شێت ئه‌بیت."
ناوونیشان: سه‌رت به ملدا بشۆ مه‌لا و مه‌لاژن، له‌به‌ر بێئاوی، دوو هه‌فته‌یه جووت نه‌بوون. هه‌ر که مه‌لا داوا له مه‌لاژن ئه‌کات، مه‌لاژن ئه‌ڵێ:
"مه‌لا به‌خوا ئه‌وه‌نده ئاو له ماڵماندا نییه تا بێ‌نوێژی خۆمی پێ ده‌ر بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه دان به خۆتدا بگره."
مه‌لا شه‌وێک له‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌لاژن تووڕه ئه‌بێت ئه‌ڵێ:
"ده هه‌سته هه‌ر بۆم بمژه و به‌یانی سه‌رت به ملدا بشۆ."
ناوونیشان: ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم مه‌لایه‌کی پیسکه، شه‌وێک داوا له مه‌لاژن ئه‌کات که بۆی بمژێت. مه‌لاژنیش، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکات، هه‌زار ڕاووڕێوی بۆ ئه‌هێنێته‌وه، هه‌ر له‌وه‌ی که کارێکی ناشه‌رعییه هه‌تا ئه‌وه‌ی که پیسه و ته‌بیعه‌تی پێی تێک ئه‌چێت، به‌ڵام مه‌لا پێی لێ کردۆته که‌وشه‌وه و هه‌ر ئه‌یه‌وێت بۆی بمژێت. مه‌لاژن به ناچاری ئه‌ڵێ:
"باشه بۆت ئه‌مژم، به‌ڵام هیچ نه‌بێت تۆزێک هه‌نگوینی لێ بده!"
مه‌لاش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم، بۆچی ئه‌یده‌م به تۆ."
ناوونیشان: هه‌ڵاتنه‌که‌تم به‌بیر نایه‌ت شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌و شیعر و هه‌جووانه‌ی ده‌ینووسین، گه‌لێک نه‌یاری هه‌بوون. ڕۆژێک نه‌یارانی پیلانی بۆ داده‌ڕێژن که ئابڕووی شێخ له ناو خه‌ڵکا ببه‌ن و ئه‌م کاره‌ش به کوڕێکی جوان ده‌سپێرن. شێخ ، بێخهبهر ده‌چێته قاوه‌خانه و له‌ناکاو کوڕه‌که دێت و به ده‌نگێکی به‌رز ئه‌ڵێ:
" شێخ ! ئه‌وه بۆ دوێنێ دوام که‌وتبوویت و یه‌خه‌ت گرتم و ده‌تویست ته‌عه‌دام لێ بکه‌یت، منیش نه‌مهێشت و هه‌ڵاتم؟"
شێخ‌یش له‌سه‌رخۆ ئه‌ڵێ:
" یه‌خه‌گرتنه‌که‌م له‌بیره به‌ڵام نه‌هێشتن و هه‌ڵاتنه‌که‌تم به‌بیر نایه‌ت."
ناوونیشان: بۆی نابێت پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا."
پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات."
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره."
ناوونیشان: زيندانى له كابرايه‌ک ئه‌پرسن:
"باشه کابرا تۆ هه‌شت ساڵه له زیندانیت، منداڵی دووساڵه‌ت له کوێ بوو؟"
کابراش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئێوه قسه‌ی سه‌یر ئه‌که‌ن، ڕاسته من زیندانی بووم به‌ڵام خۆ خێزانه‌که‌م زیندانی نه‌بووه."
ناوونیشان: نوقوڵكڕِين کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
ناوونیشان: من باوکمم ئازاد به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، تاقه‌تی نییه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، بۆیه ده‌ست ئه‌داته ته‌له‌فۆنه‌که و ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ قوتابخانه و ئه‌ڵێ:
"ئازاد که‌ریم ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه و ناتوانێت بێته‌وه بۆ قوتابخانه."
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌ی جه‌نابت کێیت ته‌له‌فۆن ئه‌که‌یت؟"
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"من باوکمم."
ناوونیشان: پاقله‌ی کوڵاو کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."
ناوونیشان: قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
باوکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. موسیبهتیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات."
ناوونیشان: هه‌تا هه‌زار ئه‌ژمێرم ... له سه‌یرانێکی زانکۆ‌دا، کوڕ و کچێک ئه‌چنه په‌نا دارێکه‌وه و پاش که‌مێک گفتوگۆی دڵدارانه کوڕه‌که ده‌ست ده‌بات مه‌مکی کچه ده‌گرێت. کچه‌که‌ش به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ:
"هه‌تا هه‌زار ئه‌ژمێرم به‌ری نه‌ده‌ی هاوار ئه‌که‌م."
ناوونیشان: ناپولیۆ‌ن کۆتایی ساڵه و کاتی نمره‌وه‌رگرتن. کوڕێک ئه‌چێته ماڵه‌وه و کارتی نمره‌کانی ئه‌داته ده‌ست باوکی. باوکیشی که ئه‌بینێت پاش دوو ساڵ له پۆلێکدا هێشتا جوار سفری تیایه و ده‌رنه‌چووه، ئه‌که‌وێته پیاههڵشاخان و سه‌رزه‌نشتکردنی و به تووڕه‌یی و ته‌وسه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"ناپولیۆ‌ن له ته‌مه‌نی تۆدا ئه‌فسه‌ر بووه له له‌شکری فه‌ڕه‌نسیدا."
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له ته‌مه‌نی تۆشدا نیوه‌ی جیهانی داگیر کردووه."
ناوونیشان: سه‌رزل بياويك، له چایخانه‌یه‌ک، به شاگردێکی سه‌رزل ئه‌ڵێ:
"ئا توخوا خێری قه‌بری دایکت، تۆزێک ئاوم به‌رێ."
ئه‌ویش ئاوه‌که‌ی بۆ ئه‌هێنێت و لێشی ئه‌پرسێت:
"باشه تۆ چوزانیت دایکم مردووه؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا بۆ زانین، نازانم به‌ڵام وتم ئه‌و سه‌ره له هه‌ر که‌سێک بوو بێت به‌دڵنیایی مردووه."
ناوونیشان: منداڵێکی زۆرزان منداڵێک له باوکی ئه‌پرسێت:
"بابه بۆ وا سه‌رت سپی بووه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"له داخی هاروهاجی تۆ."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"که‌واته تۆ له منیش هارتر بوویت بۆیه باپیرم سه‌ری له تۆش سپیتره."
ناوونیشان: با دوو تـفیان لێ بکه‌م. چه‌ند که‌سێک دانیشتوون سه‌یری فیلمێک ئه‌که‌ن به ڤیدیۆ و مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ڵدایه. له هێکڕا ژن و پیاوێـک پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جێگا به‌ڕووتی. له‌به‌ر دڵی مامۆستا، یه‌کێکیان ده‌ست ده‌داته کۆنتڕۆڵه‌که و ئه‌و دیمه‌نه تێ ده‌په‌ڕێنێت، که‌چی مامۆستا ، که پێ ده‌چێت دیمه‌نه‌که‌ی زۆر به دڵ بوو بێت، ئه‌ڵێ:
" ئا توخوا بیگێڕه‌وه، بیگێڕه‌وه، با دوو تـفیان لێ بکه‌م."
ناوونیشان: خوا بتداتێ کابرایه‌کی سواڵکه‌ر ده‌چێته به‌ر دووکانی حاجییه‌کی پیسکه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌ڵێ:
"حاجی گیان له ڕێی خوادا شتێکمان بده‌رێ!"
حاجیش ئه‌ڵێ:
"ده بڕۆ بابه خوا بتداتێ."
سواڵکه‌ره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا تۆ هیچت پێ هێشتووه تا بیدا به ئێمه؟"